ئەیلول وێنای خاڵێکی وەرچەرخانە
لاپەڕەی ميژووی بزووتنەوە شۆڕشگریەکانی رزگاریخوازی کورد پڕیەتی لە رووداوو قۆناغبەندی تەژی هەوراز و نشێوەوە. پڕیەتی لە داستان و نەبەردی و بەسەرهات و یادەوەری و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و سیاسەتی قەڵاچۆکردن و سڕینەوەی کورد.
سرووشتی گشت خەبات و بزووتنەوە شۆڕشگێریەکانش لە ئاستی دونیادا هەڵبەرزودابەزی زۆری تیایە و هەڵگری کۆمەڵێک رووداوو دەسکەوت و هەڵکشان و داکشان و خاڵی وەرچەرخانن.
ئەیلول بۆ کورد بیرخەرەوەی ميژوویەکە لە خەبات و شۆڕش و دەسکەوتەوە. ئەیلول هەڵگری خەرمانەیەکی پر بەرەکەتی دەسکەوت و حیکایەتی قوربانیدان و خاڵی وەرچەرخانە لە دیرۆکی بە گژداچوونەوەی دیکتاتۆریەت و داگیرکاری و بەرخودان لە پێناو ئازادیدا. ئەیلول هەڵگری مێژوویەکی خوێناوی و دەیان پەیامی شۆڕشگێڕیە.
کەم نین ئەو مێرخواسانەی مێژووی ئەیلولیان بۆ ئەم بەشەی کوردستان بە خوێن و ئارەقە نەنووسیبێتەوەو لاپەڕەکانی دیرۆکی شۆڕشیان بە خوێن نەڕازاندبێتەوە.
ئەیلولی 1961 ئەو چرکەساتەیە شۆڕش و بە گژداچوونەوەی شۆفینیزم و رەگەزپەرەستی لە چەخماخەیدا ورووبەرووبوونەوری سیاسەتی نکۆڵی لێکردن و وەلانان و پەراوێزخستنی نەتەوەیەک رەت کرایەوە.
ساڵانێک دواتر دەرەنجامی ئەم قوربانیدانە بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی سەرۆک و سەرکردە، چۆکی بە شۆفینیەتی تائیفیدا و بەغدا ناچار کرا دان بە کۆمەڵێک داواکاری رەوای کوردا بنێت و رێککەوتنی یازدەی ئازاری 1971 بوو بەساتەوەختی چنینەوەی دەرەنجامی تێکۆشان و قوربانیدانی گەلی کورد لە بەشی باشوردا. رێیکەوتنێک، ئێستاشی لەگەڵدابێ لە چەشنی بەڵگەنامەیەکی یاساییەوە مامەڵەی لە تەکدا دەکرێ و بەڵگەی زیندووی رەوایەت و لەسەرحەق بوونی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراوو پەراوێزخراوە
مانگی ئەیلول مانگی بیرخستنەوەی مەزلومیەتی نەتەوەیەک و دەسکەوت و هەڵکشانە.
یازدەی ئەیلولی چرکەساتی بە ئەنجام گەیشتنی مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدان و نووسینەوەی دیرۆکی شۆڕش و خوێن بەخشینی نەتەوەیەکی زولم لێکراوو ستەم دیدەیە.
ئەیلول هەمیشە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورددا دەمێنێەوە.
ئەیلول هێماو بیرخەرەوەی سەرلەبەری قۆناغەکانی ئەو قوربانیدان و شۆڕش و بەرخودانەیە، بۆ هەتا هەتایە لە زاکیرەو هزرو بیری تاکی کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لە پاڵ ئەمەشدا ئەیلول لوتکەی بەرکەماڵ بوونی هەوڵ و تێکۆشان و کۆڵنەدان و بە یاسایی کردنی داخوازیە رەواکانی کوردە لە چوارچێوەی رێککەوتنی یاسایی یازدەی ئازاردا.
ئەیلول مانگی رووبەرووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و شۆفینیزمی نەژادیە. مانگی بەروودا تەقینەوەی سیاسەتی رەگەزپەرەستی و رەت کردنەوەی سیاسەتی بە سوتماک کردنی خاک و وێران کردنی کوردستانە.
هەرلەو مانگەدا و رێک لە ساڵی 1961 دا کورد لە چوارچێوەی بزوتنەوەیەکی تۆکمەی سەرتاپاگیری رزگاریخوازی سیاسی و سەربازیدا چوونە پاڵ بارزانی نەمرو دواتر هەر بەسەرکردایەتی سەرۆکی خاوەن کاریزمای نەتەوەیی مستەفا بارزانیەوە، بە رەو رووی شۆفینیەتی نەژادای و ئایدیۆلۆژیستە رەگەزپەرەستە ملهورەکانی ئەوسای بەغدا تەقینەوە.
ئەیلول هێمای شکۆی نەتەوەیەکی چاونەترس و جەربەزەو مانگی نووسینەوەی مێژوو و دەست خستنی دەسکەوت و سەرەتای بە جیهانی ناساندنی دۆزی رەواو بەرحەقی کورد و بە گەورەیی هێشتنەوەی کەرامەت و شکۆی نەتەوەیەکە و تا دونیا ماوە هەواش دەمێنێەوەو کرچ و کاڵ نابێتەوە.
مانگی ئەیلول مانگی سەرخستنی ئیرادەیە بەسەر بێ ئیرادەییدا
ساڵی 1961 کوردی باشور بە سەرکردایەتی کاریزمای نەتەوەیی، مستەفا بارزانی شۆفینەت و پەراوێز خستنی نەتەوایەتی و پێشێلکاریەکانی بەغداو سەرکردە شۆفینیە ئایدیۆلۆژیستەکانی ئەوسای بەغدایان رەت کردەوە.
ئەیلول ئەشێ وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە دیرۆکی رزگاریخوازی کورد کە باشوری کوردستان لێی بروانرێ.
ئەیلول مانگی نمایشی ئیرادەی پۆڵایینی کوردو رووبەرووبوونەوەی ستەم و بێدادیە.
لە ئەیلولی 1961 دا کورد چیتر بەرگەی پەراوێزخستن و ستەمی نەژادی و نکۆڵی لێکردن لە مافەکانی نەگرت.
سیاسەتی نکۆڵی لێکردن و شکاندنی شکۆی نەتەوایەتی کورد و بە مرۆڤ نەناسینی کورد و حیساب نەکردن بۆ داوارەواکانی، لە ئەیلولی 1961 دا لەلایەن کورد و بزووتنەوە رزگاریخوازەکەیەوە رەت کرایەوەو فەشەلی پێ هێنرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی توانی بە پشوودرێژیەوە لە ئەیلولی 1961دا شکست بە بەردەوامێتی سیاسەتی شۆفینیزم و نکۆڵی لێکردنی بەغدا بهێنێت و سەرکردایەتی قۆناغێکی گەورەی شۆڕش و پرۆسەی بەگژداچوونەوەی ستەم و بێدادی دەسەڵاتدارانی ئەوسای بەغدا بکات.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Hogir Nerwayi
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه