Kurdistan Press - با 31 ئاب یەکلاییبکەینەوە!  با 31 ئاب یەکلاییبکەینەوە!  | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

با 31 ئاب یەکلاییبکەینەوە! 

با 31 ئاب یەکلاییبکەینەوە! 
‏‎سەرەتا، قەت نامبینی لەگەڵ عامێ بچمە شامێ! دیوی تر دەبینم! کە ئەوانەی کوێرن لە حزبایەتی دا قەت ئەو دیوە نابینن، بە دڵنیاییەوە دەڵێم وەکو کوردێک قەت شانازی بە شەڕی 31 ئابەوە ناکەم، چونکە هیچ کوردێکی ڕەسەن نییە شانازی بە کوشتنی کوردێکی دیکە بکات مەگەر ئەو کوردە بە هەڵەش بەکارهێنرابێت. 
دوای بە کورتی 31 ئاب ئەمەیە، لە لایەک دوژمن کوردی بەکارهێنرا بۆ هەژموونی خۆیان و داگیرکردنی پایتەختی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە کورد دوژمنی بەکارهێنا بۆ رزگارکردنی پایتەختی کوردستان بەڵام لە ئەنجامدا ڕاستە پایتەخت رزگارکرا و بۆ کوردستانیان مایەوە بەڵام هەر شەڕی کورد و کورد بوو و هەر کورد بوویە قوربانی لەو شەڕەدا، بۆیە ڕووداوەکانی 31 ئاب شانازی نەبوو بەڵام دەتوانین بڵێن بۆ ئەو قوناغە زەرووریەت بوو. 
ئەوجا، با بهێینە سەر ڕاستییەکان، لە 31 ئاب پارتی دوژمنی بەکارھێنا نەک دوژمن پارتی بەکارھێنا. دوای کەمتر لە سێ ساڵ لە ڕوداوەکانی 31 ئاب جارێکی تر ئەوانەی لە 31 ئاب دەرکران دوای تەسفیەکردن و بەبێ ماسکی دوژمن و داگیرکار بە ئازادانە گەڕانەوە ھەولێر وەکو خاوەن ماڵ نەک میوان کە ئێستاش خاوەن ماڵن. بەڵام لە 16 ئۆکتۆبەر  دوژمن یەکێتی بەکارھێنا، دوای نو ساڵ و  زیاتریش لە ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ھێشتا کورد  وەکو کورد نەگەڕایەوە کەرکوک، کورد لە کەرکوک نەک ھەر خاوەن ماڵ نیە بەڵکو دەرکراو و سەپێنراوە بەمیوانیش قبوڵ ناکرێن. 
‏‎مێژوو بەئاسانی دەشێوێنرێت، بەڵام دەرئەنجامەکانی ھەرگیز ناشێوێنرێن، من ھەرچەند بڵێم 31 ئاب زەروریەتێکی پێوسیت بوو بۆ ئەو کاتە خەڵکی تر بە پارتییانە لێم دەڕوانن، خەڵکی یەکێتیش ھەرچەند بڵێن 31 ئاب خیانەت بوو خەڵکی تر بە یەکەتییانە لێی دەڕوانن. ئەوجا فەوزایەکە ھەموو ساڵ دووبارە دەبێتەوە،  کە سی ساڵە دووبارەدەبێتەوە، کە ھەروەک ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نیوەی کورد و زیاتر بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانن، ھەندێک خەڵکیش بێ لایەنن، بکەرانی 16ی ئۆکتۆبەریش بە دەستکەوت و پاراستنی کەرکوک لە پیلانێکی گەورەتر دەزانن.
‏‎جا پێویست ناکات بگەڕێینەوە بۆ مێژوو کە ڕووداوەکە چۆن ڕووی دا، ھۆکارەکانی چی بون، بۆ ئەوەی لەم فەوزایە دەربازبین باشتر وایە باسی دەرئەنجامەکانی بکەین. پێش 31 ئاب ھەولێر گوندێکی بچوک و وێران و کەمترین خزمەتگوزاری لێ بوو لە چاو شارەکانی تری عێراق، کە بەدەستی یەکێتی بوو، سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی وتیان ھەولێر گوندێکی مەزنە، چەند ساڵیش خۆیان حوکمڕان بوون ھەر پێیان دەوت ھەولێر گوندە بە شار ناچێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وێرانتر دەبوو. 
‏‎لە دوای 31ئابەوە ھەولێر لەگوندەوە بوو بەشار، لەشارەوە بەکردار بوو بەپایتەختی هەرێمی کوردستان، لەپایتەختەوە بەرەو ئارامترین شاری ناوچەکە چوو، لە ئارامیەوە بوو بەپایتەختی پێکەوەژیان، لەپێکەوە ژیانەوە بوو بەپایتەختی گەشتوگوزار، لەگەشتوگوزارەوە بوو بەپڕ ئاوەدانترین شار لەھەموو ناوچەکە. لەوێشەوە بوو بەپایتەختی ھەموو ڕەنگ و دەنگەکان، بوو بەپایتەختی دیبلۆماسیەت و حساب بۆ کراوە، بوو بە بڕیاردەرێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە. ‏‎31 ئاب پێش 30 ساڵ بوو بەڵام ھەولێر ھێندەی سەد ساڵ و زیاتر گۆڕانکاری و بەرەو پێشەوە چووە، ئەوکات ھەولێر لە چاو شارەکانی عێراق گوند بوو بەڵام ئێستا شارەکانی عێراق لە چاو  ھەولێر بەگوندیش ناچن. 
‏‎کەرکوک پێش 16ی ئۆکتۆبەر سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی کورد بوو، کورد زاڵ بوو بەسەر ھەمو پێکھاتەکانی تر بەڵام قەت خۆی نەسەپاند، ماڵ و موڵک و ژیانی ھەموو خەڵک پارێزراوبوو پێکەوەژیان جوانترین بوو.  بەڵام دوای 16 ئۆکتۆبەر ھاوکێشە بەتەواوی گۆڕا کورد بوو بە غەڵوز، نەک سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی نیە بەڵکو بوو بە دیلی دەستی پێکھاتەکانی تر، سوکایەتی و ستەم نەماوە لەگەڵ کورد نەکرێت، کورد ھیچی وای بەدەستەوە نەماوە ھەتا ھەندێک جار بۆ دەربازبون لەبازگەکانی بۆ ئەوەی سوکایەتی بە کورد نەکرێت کتێب لای حەشد و  تورکمان و عەرەب کەرکوک دەکەن، ھەتا ئەو ڕادەیەی نەک لەدەرەوەی بارەگای حیزبیەکانی خۆیان بەڵکو لە ژورە تاریکەکانیش جورئەت ناکەن ئاڵای کوردستان ھەڵگرن. 
‏‎خیانەت و ھەر ھەڵەیەک بکەی لەناو خەڵک دا بچوک دەبی نەک گەورە! زۆرینەی کۆمەڵگە بڕیار دەدات لەسەر ھەر ڕوداوێک نەک حیزبەکان. لەدوای 31 ئاب پارتی ھەر لە گەورە بون دایە تا گەیشتە حیزبی یەکەمی عێراق بەڵام یەکێتی کە ڕکابەری سەرەکی پارتی بوو جیاوازی ئەوتۆیان نەبوو  ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبچوک بون دایە، پارتی لە زۆر قۆناغ دەستی گرتووە گەر نا ئێستا یەکێتی زۆر لە ئێستاش دا بچوکتر و بێ دەسەڵاتر دەبوو. 
‏‎بۆ ھەموو کارێک دەرئەنجامەکان گرنگن نەک ڕێکاری گەیشتنی دەرئەنجامەکان. جا بۆ سیاسەت تەنھا دەرئەنجام قسە دەکات ڕێکارەکان گرنگ نین ئەوەی گرنگە لەبەرژەوەندی ئامانجی مەزن بێت کە سەرووی شەخس و حزب بێت. 31 ئاب نە شانازییە، نە خیانەتە،  شانازی نییە چونکە کورد بوویە قوربانی ، خیانەتیش نییە، کە خرابە لە سەر خرابتر هەڵبژاردرا، چونکە گەر 31 ئاب نەبوایە  ئێستا کورد ھەتیو دەبوون، ھەولێر بێ شوناسی کورد دەبوو و دەبوو  شوێنی یەکلاییکردنەوەی هەژموونی زڵهێزەکان بە تایبەتی زڵهێزانی ئەمریکا و ئێران کە هەردوولا مووشەک بە دوای مووشوک تێدەکردن و وێران دەکرا، بەمەش کورد بێ خاک و بێ پایتەخت و بێ ھەرێمێکی ئازادکراو دەبوو، هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕش ڕاپەرین لەباردەبران، گەر 31 ئاب نەبوایە ھەتا ئێستاش کورد  ھەر ژێر دەستە و چەتە  و دەربەدەر دەبون. 
‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا