پوختەی هەواڵ:
لە مەراسیمی 25ەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا، سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری جەنگی وڵاتەکە جەختیان لە بەردەوامیی جەنگ دژی تاران کردەوە و ڕایانگەیاند کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا گورزی وێرانکەر لە توانای سەربازی و دەریایی ئێران دراوە.
وردەکاریی هەواڵ:
لە گوتارەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا یادی قوربانیانی ساڵی 2001ـی بەرز ڕاگرت و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە سەرکەوتن لەم جەنگەدا.
ترەمپ بە راشکاوی ڕایگەیاند کە دڵنیا دەبنەوە لەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەکو یەکەمین دەوڵەتی پشتیوانیکاری گرووپە چەکدارەکان، هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە دا کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەرکردەکانی ئێران، هێزی ئاسمانی و هێزی دەریاییەکەیان تێکشکێنراون و سیستەمی بەرگرییان نەماوە.
هێگسێت جەختی لەوەش کردەوە کە ڕۆژانە گوشارە ئابوورییەکان توندتر دەبن، کۆنترۆڵی گەرووەکە کراوە و ئەم جەنگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه