کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان
نزیک بوونەوەی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە ناوچەکە هێشتا گیرۆدەی پەتای دۆخێکی ناسەقامگیرو پڕ لە مەترسی ئەگەری تووند بوونەوەی پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازیەکانە.
گرژیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و ئەگەری دووبارە تووندبوونەوەیان و پەرەسەندنیان بۆ ئاستی دووبارەبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازیەکان لە لایەک و ڕەت کردنەوەی چەکداماڵینی بەشێک لە میلیشیا تائیفیەکانی عێراق، زەنگی مەترسیداری ئەگەری تەقینەوەی دۆخەکەن.
هەرێمی کوردستان سەرباری راگەیاندنی بێ لایەنی لە جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کەچی بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگ کەوتە بەر پەلامارو هێرشی دڕندانەی درۆنیی سوپای پاسداران و میلیشیاکانیان لە عێراق و زیانێکی یەجگار زۆری مادی و گیانیشی بەرکەوت.
وانەبێ ئامادەیی هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان زامنی سەتاسەتی پاراستنی هەرێم بن لە هێرش و پەلامارە دەرەکیەکان. بەڵام بوونی ئەم هێزانە وەک زامنێکی نێودەوڵەتی و هاوکارو پشتیوانیکاری هێزەکانی پێشمەرگەو و دەزگا ئەمنیەکان، بۆ پاراستنی هەرێم و دامەزراوەکانی لە هەر هەوڵێکی دەستدرێژی کردن، تاڕادەیەک ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەی سوک کردبوو.
تایبەتمەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە درێژایی سەت ساڵی رابردوو سەلماندوویەتی، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و سەربازی و زامنکردنی پێکەوەژیانی دەیان گرووپی ئەتنی و ئایینی و مەزهەبی دوو لەو ئاڵنگاریە گەورانەن، تەواوی ئەم ناوچەیە بەدەستیە گیری خواردووەو بووە بە مۆتەکەو کۆسپ و بەڵایەکی گەورەوە.
پێشینەی خوێناوی مێژووی پێکدادانەکانی ئەم ناوچەیە زەروورەتی بوونی هێزەکانی هاوپەیمان دووپات دەکاتەوەو کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان، عێراق بە گشتی و هەرێم بە تایبەتی ڕووبەڕووی ئاڵنگاریەکانی بۆشایی ئەمنی و سەربازی و سەرهەڵدانی گرووپی تێکدەرو تووندڕەوی نوێ دەکاتەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه