بەپێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی، تێچووی خوێندنی 78 قوتابیی بێسەرپەرشت لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆ لە ئەستۆی حکوومەتە و بۆ ساڵی نوێی خوێندن درێژە بە پرۆسەی پەروەردە دەدەن.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانەوە کارتی نیشتمانی بۆ 14 منداڵ دەرهێنراوە و سەرجەم منداڵانی بێسەرپەرشت رێگەیان پێدراوە تا چارەسەرکردنی کێشەی بەڵگەنامەکانیان، لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام بن.
ئەو نەوجەوانانەی تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ، دەتوانن لە زانکۆکان درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی زانکۆش راستەوخۆ دادەمەزرێن، هەروەها بۆ ئەوانەشی ئارەزووی خوێندنیان نییە، هەلی کار دابین دەکرێت.
هەینی 11ـی ئەیلوولی 2026، یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، روونیکردەوە، هاوشانی دابینکردنی ئاسایش و پێداویستییەکانی ژیان، گرنگییەکی زۆر بە خوێندنی منداڵانی نێو خانەکان دراوە، لەو پێناوەشدا هەماهەنگیی تەواو لەنێوان وەزارەتی کار، وەزارەتی پەروەردە و زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکاندا هەیە بۆ ئەوەی منداڵانی نێو خانەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە خوێندن بێبەش نەبن.
سەبارەت بە کێشەی ئەو منداڵانەی بەهۆی ناکۆکیی کۆمەڵایەتیی نێوان باوانەوە بێ ناسنامە ماونەتەوە، چاوشین ئاشکرایکرد، هەوڵەکانی وەزارەت بەردەوامە و تا ئێستا کارتی نیشتمانی بۆ 14 منداڵ دەرهێنراوە، هەروەها بە فەرمانی حکوومەت و بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی کار، رێگە بە سەرجەم ئەو منداڵانە دراوە لە ناوەندەکانی خوێندندا درێژە بە خوێندن بدەن تا ئەو کاتەی کێشەی بەڵگەنامەکانیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند،، ئەو نەوجەوانانەی تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ دەتوانن لە زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکان درێژە بە خوێندن بدەن و تێچووەکانیان لەلایەن حکوومەت و دەزگا خێرخوازییەکانەوە دابین دەکرێت، لە دوای تەواوکردنی زانکۆش راستەوخۆ بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت دادەمەزرێن، هاوکات ئەو کەسانەشی ئارەزووی خوێندن ناکەن و خانەکان جێدەهێڵن، هەر بە بڕیاری سەرۆکوەزیران هەلی کاریان بۆ دابین دەکرێت تا بێکار نەمێننەوە.
لای خۆیەوە، تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری بەشی پەروەردەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن 78 قوتابی بێسەرپەرشت لە ئاستە جیاوازەکاندا دەخوێنن و بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەش بوون، لە پارێزگای هەولێر، 33 قوتابی (10 کچ و 23 کوڕ) دوانیان لە باخچەی ساوایانن، لە سلێمانی، 27 قوتابی (13 کچ و 14 کوڕ)، هەروەها لە دهۆک 18 قوتابی (12 کچ و 6 کوڕ).
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بوومەلەرزە ڕوویدا
ئەمرۆ
بارانبارین دەسپێدەکات
ئەمرۆ
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه