Kurdistan Press - لە عێراقەوە هێرشکرا لە عێراقەوە هێرشکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە هێرشکرا

کەناڵی CNN : لە خاکی عێراقەوە بە درۆن هێرشکراوەتەسەر بۆرییەکی نەوت لە سعوودییە
دوو بەرپرسی ئەمریکیی ئاگادار لە بابەتەکە بە تۆڕی هەواڵیی (CNN)یان ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە تۆڕێکی سەرەکیی بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعودیە بەر هێرش کەوتووە.
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە شیکارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە وێستگەکانی پاڵنانی نەوت لە پەنای هێڵی بۆرییەکدا بۆردوومان کراون.
بەپێی وێنە مانگە دەستکردەکان کە لە ڕۆژی هەینیدا گیراون، شوێنەواری زیانی گەورەی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە وێستگەکانی پاڵنان دەردەکەوێت، لە کاتێکدا وێنەیەکی دیکەی وێستگەیەکی دیکە کە ڕۆژی پێنجشەممە گیراوە، ئاگرێکی بچووک و دووکەڵێکی چڕی ڕەش پیشان دەدات.
یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاماژەی بەوە کردووە هێڵەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کە لە خاکی عێراقەوە هەڵستێنراون، کراوەتە ئامانج.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا