وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەڕێکی نوێی سزاکانی بەسەر هاوپەیمانانی ئێراندا سەپاند، کە ناوی چەند بازرگانێکی عێراقیش لەخۆ دەگرێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک قەوارە و کەسایەتیدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکەن. لەنێو لیستە نوێیەکەدا ناوی چەندین بازرگان و کۆمپانیای عێراقیش دەبینرێت کە سزاکەیان بەسەردا سەپێنراوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، سزاکان ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەگرنەوە کە دەستیان لە بەهێزکردن و پارەدارکردنی باڵەکانی ئێراندا هەیە لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی ئەو کۆمپانیا و کەسانەی هاوکاریی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە حیزبوڵڵا و بریکارەکانی دیکەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
سەپاندنی ئەم سزایانە لە چوارچێوەی چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی واشنتن دێت بۆ بڕینی سەرچاوەی داراییی تاران و ڕێگریکردن لە گەیشتنی هەر جۆرە هاوکارییەک بە هێزە نزیکەکانی لە ناوچەکەدا.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەمریکا چاودێرییەکی زۆر توندی خستووەتە سەر جووڵەی دۆلار لە عێراق و ناوچەکە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دراوی بیانی بۆ ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە.
پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زیاتر لە 20 بانک و دەیان بازرگان و کۆمپانیای عێراقیی خستووەتە لیستی ڕەشەوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و پێشێلکردنی سزاکانی سەر تاران.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه