Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ڕاستەوخۆ تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی عێراق بەردەوامە و بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە بەتەواوی کۆتایی پێبێت. دوابەدوای ئەوەش پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.
: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە لە عێراق، تەمویلی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و هیچ بەربەستێکیش بۆ خەرجکردنی مووچەکە نەماوە، چونکە لە بەغدا وردبینیی لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە تەواوبووە و پەسەند کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا