KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ مرۆڤایەتى ڕاگەیاندرا

وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا ڕای گەیاند، گەشەیان بە كوتانێكی دژەشێرپەنجە داوە و بە خۆڕاییش دەیدەن بە نەخۆش، ئەمەش لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێدا بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بریتانی، ئەندرێ كابرین، سەرۆكی ئەو تیمە پزیشكییەی وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا دەڵێت، كوتانەكە لە سەرەتای ساڵی نوێوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەردەست دەبێت، ئەمەش وەكوو سەرەتایەک تا ئەوان لەپێشدا چارەسەر بكرێن، ئینجا بەگشتی وەكوو كوتانە باوەكانی تر، دەدرێتە تەواوی خەڵكی بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە شێرپەنجە ڕزگاریان بێت.

لێدوانەکانی پێشووی زانایانی سەر بە دەستە تایبەتەكانی حکوومەتی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکەن، هەر دەرزییەک كە بە نەخۆشی دەدەن، هاوشێوەی ڤاکسینی شێرپەنجەیە کە لە ئەورووپادا هێشتا پەرەی پێ دەدرێت.

ڤاکسینەکە چارەسەری کام جۆرە شێرپەنجە دەکات؟
هێشتا ڕوون نییە کە ڤاکسینەکە بۆ چارەسەرکردنی کام جۆرە شێرپەنجە دروست کراوە، تا چەند کاریگەرە، یان ڕووسیا پلانی هەیە چۆن بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستا ناوی ڤاکسینەکە ئاشکرا نەکراوە.

هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ڕێژەی شێرپەنجە لە ڕووسیا لە زیادبووندایە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٦٣٥ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراوە.

پێ دەچێت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک و سییەکان باوترین جۆری نەخۆشییەکە بن لە وڵاتەکەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه