Kurdistan Press - پارەى ئەو کەسانە هات کاتى دابەشکردنى ئاشکراکرا پارەى ئەو کەسانە هات کاتى دابەشکردنى ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەى ئەو کەسانە هات کاتى دابەشکردنى ئاشکراکرا

بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە هەولێر و دهۆك و كۆیە دابەش دەكرێت و بەرێوەبەری سایلۆ سلێمانیش ئاشكرای دەكات، بانكێكی عێراقی هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانییە.

سایلۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: "سبەی دووشەممە 2024/12/23، ئەو جووتیارانەی لە زنجیرە چوار هەزار و 501 تاوەكوو چوار هەزار و 708 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن."

ئاماژە بەوە كراوە، ئاگاداری جووتیارانی شاری کۆیە دەکەنەوە سبەی 2024/12/23 دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەستپێدەکات لە زنجیرە 601 تاوەكوو 725 كە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.

نەسرین عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە بارە دواكەوتنی پارەی گەم لە سلێمانی رایگەیاند: "ماوەی هەفتەیەكە چەکی پارەی گەنمی جووتیارانمان ناردووە بۆ بانکی هەرێم تاوەکوو لەوێوە بنێردرێتەوە بۆ بانکی رافیدەین و بەڵگەنامەی پەسەندکراو بنێرێتەوە دەست بە دابەشکردنەکە بکرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ وەڵامێکی چەکەکە لە بانکی رافیدەینەوە نەگەڕاوەتەوە، ئەمەش دابەشکردنەکەی راگرتووە."

ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغداد گفتوگۆیان کردووە و لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

لای خۆیەوە شێروان ئەسڵان، بەڕێوەبەری ژمێریاریی سایلۆی شێخان رایگەیاند: "دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران لای ئێمە بەردەوامە و هەوڵدەدەین ئەم هەفتەیە ئەو پارەیەی هاتووە دابەشی بكەین.

لە رۆژی 19ی12ی2024 لە هەولێر و دهۆك دەست بە دابەشكردنی چەکی دوا بڕەپارەی گەنمی جووتیاران كراوە، كە بڕی پارەکە بە گشتی 125 ملیار و 852 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 47 ملیار و 642 ملیۆن دیناره، بۆ هەولێر 44 ملیار و 45 ملیۆنە، بۆ دهۆکیش 34 ملیار و 165 ملیۆن دیناره.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا