KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هێزی جووڵاند

ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ یەكشەممە، 22ی 12ی 2024، ڕاگەیاندووە، دەیان سەربازی ئەمریكی لە بنكە سەربازییەكانی عێراق بە ئاراستەی سووریا جووڵێندراون.

سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، فەرماندەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا، بڕیاری داوە دەیان سەربازی ئەمریكی لە عێراقەوە بەرەو سووریا بگوازنەوە.

ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەمریكا بە جوڵاندنی ئەو هێزە دەیەوێت بنكە سەربازییەكانی خۆی لە سووریا باشتر بپارێزێت.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 900 سەربازی لە سووریا و 2 هەزار و 500 سەربازی لە عێراقدا هەیە، كە ڕاوێژ و ڕاهێنان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014 ەوە پێشكەش بەو وڵاتانە دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه