Kurdistan Press - وەزارەتی تەندروستی , وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە وەزارەتی تەندروستی , وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی تەندروستی , وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ بەڕێز سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە گوایە زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ بەشداربووانی هەڵمەتی کوتانی سورێژە کە لە بەهاری ئەمساڵ ئەنجام درا، بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەش نەکراوە.

بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین کە ڕاستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10 ی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی ڕێککارەکانی دارایی ئەنجام دراوە و پێش چوار ڕۆژ بڕیاری خەرجکردنی لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە بە نوسراوی ژمارە 31809 لە 18/12/2024 ئیشعاری بانکەکانی پەیوەندار کراوە و هیچ کێشەیەکی نیە کە بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات، هەر بۆزانین گووژمەی باسکراو بۆ هەموو عێراقە کە هاوشێوەی کوردستان تازە ڕێکارەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن نەوەک تەنها هەرێمی کوردستان.
بۆزانین لە ماوەی ڕابردوو هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان بۆ پێدانی پێکوتەی سوڕێژەی تێکەڵاو MMR  لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ماوە 10 ڕۆژ ( دوو هەفتە)

* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

د. سەرکار سورچی
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 دیسێمبەر 2024

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه