Kurdistan Press - ئەمریکاش زەنگی لێیدا ئەمریکاش زەنگی لێیدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکاش زەنگی لێیدا

کریس رایت،وەزیری وزەی ئەمریکا:ئامادەیین بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران تێکبشکێنین
کریس رایت،وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خواستی بەهێزی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڕێگەی دانوستان و دیپلۆماسییەوە، بەڵام جەختیشی کردەوە کە ئەگەر پێویست بکات، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە وێران دەکەن.
وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران بەرنامەیەکی هەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و ئامانجی سەرەکی ئەمریکاش ڕێگریکردنە لەو هەوڵە. ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنێک کە بەپێی ئەوە ئێران بەتەواوی دەستبەرداری بەرنامەی پڕچەککردنی ئەتۆمی ببێت.
لە کۆتاییدا وەزیری وزەی ئەمریکا ئێرانی تاوانبار کرد بەوەی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە پەنای بۆ درۆ و هەڵخەڵەتاندن بردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا