Kurdistan Press - موژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست موژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027دا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتەکاندا دەکرێنە هەمیشەیی، هاوکات هەوڵەکان بۆ پەسەندکردنی یاسای پلەبەندی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خاوەن داهاتە سنووردارەکان بەردەوامە
محەمەد ئەبو عیس، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزیری دارایی و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەدەم داواکاریی هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانەوە هاتوون لە سەرجەم وەزارەتەکاندا، بەتایبەتی گرێبەستەکانی وەزارەتی پەروەردە بە هەموو ناونیشانە جیاوازەکانیانەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 جێگیر دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەکە بڕگەیەکی تایبەت بە دەرماڵەی یاسای وەزارەتی پەروەردە لەخۆدەگرێت کە لە خولی پێشوودا دەنگی لەسەر دراوە، ئەمەش پەیوەستە بە مامۆستایان، کارگێڕییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە. هەروەها بڕگەیەکیش بۆ دامەزراندنی هەمیشەییی پیشە تەندروستی و پزیشکییەکان بەپێی پلەکانی سڕینەوە و دروستکردن جێگیرکراوە.
سەبارەت بە یاسای پلەبەندی مووچە، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە، داواکارییەکی گشتی لەلایەن پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانەوە هەیە بۆ پەسەندکردنی یاساکە بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی. باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کردووە یاساکە لەگەڵ 34 یاسای دیکەدا یەکناگرێتەوە، پێشنیازێکی خستووەتەڕوو بۆ هەموارکردنەوە و زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خاوەن داهاتی سنووردار وەک چارەسەرێکی کاتی، تا ئەوکاتەی پرسی پەیژەی مووچە یەکلایی دەکرێتەوە.
لە کۆتاییدا ئەبو عیس ئاشکرایکرد، سەرۆکایەتیی پەرلەمان نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی یاسای پلەبەندی مووچە ڕەوانەی پەرلەمان بکات. جەختیشیکردەوە، وەڵامی سەرۆک وەزیران ئەوە بووە کە یاساکە لەلایەن حکومەتەوە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە، و لە نزیکترین کاتدا و پاش چارەسەرکردنی کۆسپە یاساییەکان پەسەند دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا