Kurdistan Press - ترەمپ هۆشداری بە ئێران دەدات ترەمپ هۆشداری بە ئێران دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هۆشداری بە ئێران دەدات

ترەمپ هۆشداری بە ئيران دەدات دەستبەجێ کوشتنی خەڵک ڕابگرە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت کە ئێران مووچەی بەشێکی زۆری سەربازەکانی نادات و قەیرانێکی گەورەی مرۆیی لەو وڵاتە دروست بووە کە دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێت.
دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێکدا هێرشی تووندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی تاران و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەرەو شکست و ڕووخان دەچێت، مووچەی بەشێکی زۆری سەربازەکانی نادات.
 ترەمپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوکات لەگەڵ نەدانی مووچەی هێزەکانیان، دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەران دەکوژن، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خەڵک خۆپیشاندانیش ناکەن، ئەمەش لە ئاستێکدایە کە پێشتر هاوشێوەی نەبینراوە.
سەرۆکی ئەمریکا دۆخەکەی بە قەیرانێکی مرۆیی گەورە و بێوێنە وەسف کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت دەستبەجێ ئەمە ڕابگیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا