پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی توندی کردە سەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ و ڕایگەیاند کە پێنتاگۆن پێداچوونەوەیەکی شەش مانگی بە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەوروپادا دەکات. ئەم بڕیارەش بەندە بەوەوە کە وڵاتانی ئەوروپا تا چەند بە خێرایی بەرپرسیارێتی ئاسایشی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن.
کورتەی گرنگترین خاڵەکانی گوتارەکەی وەزیری جەنگی ئەمریکا:
پێداچوونەوەی ڕاستەقینە بە هێزەکاندا: هێگسێت لەمیانی وتارێکدا بۆ هاوتاکانی لە ناتۆ لە برۆکسل ڕایگەیاند، ئەم پێداچوونەوەیە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە ناتۆ بە خێرایی و بە شێوەیەکی نەگەڕاوە بەرەو ئەوە هەنگاو بنێت کە ئەوروپا خۆی بەرپرسیارێتی سەرەکی بەرگری لە کیشوەرەکەی بگرێتە ئەستۆ.
ڕەخنەی توند لە هاوپەیمانەکان: وەزیری جەنگی ئەمریکا بە توندی هێرشی کردە سەر وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ئەوەی هاوکاری ئەمریکایان نەکردووە لە کاتی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوباتی ئەمساڵدا.
خستنە مەترسیی گیانی سەربازانی ئەمریکا: هێگسێت ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هاوپەیمانانە بە ڕەتکردنەوەی مافی دەستڕاگەیشتن بە بنکەکان و ڕێگەپێدانی فڕینی فڕۆکەکان، گیانی کوڕ و کچانی ئەمریکایان خستووەتە مەترسییەوە، لە کاتێکدا کە نەدەبوو ئەم جۆرە هاوکارییانە هەرگیز بخرێنە ژێر پرسیارەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه