دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا چەند پێشهاتێکی کتوپڕ و گرنگی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران و دۆخی ناوچەکە ئاشکرا کرد.
تەوەرە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی تڕەمپ:
ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران: تڕەمپ ڕایگەیاند کە ڕێککەوتننامەی نێوان وڵاتەکەی و ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی واژۆدەکرێت.
مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا: سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ماوەیەک سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی کەنداو دەهێڵنەوە.
پرسی موشەکی بالیستیک: لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا، تڕەمپ ڕەخنەی لە هاوسەنگی هێز گرت و وتی:
"ئەگەر وڵاتانی دیکە موشەکی بالیستیکیان هەبێت، نادادپەروەرییە ئێران هیچ موشەکێکی بالیستیکی نەبێت."
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه