بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە هەواڵییەکان، فەرمانگەی ژمێرکاریی دارایی عێراق پرۆسەی وردبینیکردنی لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئەم پرۆسەیە کۆتایی پێبێت و ڕێکارەکانی خەرجکردن و ناردنی پارەکە (تەمویل) دەست پێبکات.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی شەش و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایاری ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد، هاوکات شەش نووسراوی مووچەش بۆ تەمویلەکە ئامادەکراون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه