ئەمەریكا داوای لە هاووڵاتییانی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان كردووە خۆیان بەدووربگرن لە هەر شوێنێكی قەرەباڵغ و خۆپیشاندان و گردبوونەوەی گەورەی خەڵك، چونكە رەنگە لەم شوێنانە توندوتیژی بكەوێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی هۆشدارییەكی لە سەرجەم تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا داوای لە هاووڵاتییان كردووە خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەی خەڵك بە تایبەتیش لە نزیك دامەزراوە ئەمەریكی و ئیسڕائیلییەكان.
داواش لە سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمەریكی كردووە خۆیان لە ئەپلیكەیشنی تۆماری زیرەكی گەشتیاران (STEP) تۆمار بكەن بۆ ئەوەی لە هەر پێشهاتێكی لەناكاودا زانیاری و ئاگادارییان پێ بگات، جگە لەوەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە رێگەی ئەم ئەپلیكەیشنەوە دەتوانێت بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو دەستی بە هاووڵاتییانی بگات لە هەر وڵاتێكی جیهاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پێشتریش چەند جارێكی دیكە داوای لەو هاووڵاتییانەی كردبوو كە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بەهۆی ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ئیسڕائیل لەگەڵ حەماس و حزبوڵا بگەڕێنەوە ئەمەریكا و یاخود بەلایەنی كەم ئاگاداری خۆیان بن و نەچنە شوێنی قەرەباڵغ و مەترسیدارەكان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە تا دێت ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەبن بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسڕائیل لە فەڵەستین و لوبنان و ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هادی عامری سوپاسى سەرۆک بارزانى دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
دوو بانک مووچەخۆران ئاگاداردەکەنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئهردۆگان : هۆشداریەک دەداتە وڵاتەکانى ناوچەکە
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت، لافاو دروست دەبێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی ڕەش دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی دە ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه