پوختەی هەواڵ:
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا ڕایدەگەیەنێت، دەرفەتێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕەخساوە. هەروەها ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات و پرۆسەی ئێستای ئەو وڵاتە بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت.
وردەکاریی هەواڵ:
تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هەماهەنگ لەگەڵ حکومەتی بەغدا کار دەکەن، بەڵام جەختی کردەوە کە چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان پێویستی بە کات هەیە.
بەڕاک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن ڕوونی کردەوە، لە ڕابردوودا پابەندبوون بە دەستوور نەبووە، بۆیە پێویستە لەمەودوا هەموو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەرک و پابەندییەکانی خۆیان بێت.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە ڕەوشی سووریا، بەڕاک گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەی بە پێشکەوتنێکی گەورە وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا سووریا لە قۆناغی وێرانبوونی سەردەمی ئەسەدەوە گواستراوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. سەبارەت بە ئەحمەد شەرع، ناوبراوی بە کەسێکی لەسەرخۆ، ئازا و پیاوی دەوڵەت ناوبرد.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیان هەنگاوی گرنگن بەرەو پێشەوە، بەڵام نووسینەوەی دەستوور و بەدامەزراوەیکردنی سووریا پێویستی بە کات و ئارامگری هەیە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه