ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوا دەرفەتی داوەتە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی. بەپێی بڕیارەکە، هاوبەشان دەتوانن سوود لە داشکاندنی تاوەکو ٥٠٪ وەربگرن بەرلەوهۆی تەواوی قەرزەکان بەبێ داشکاندن بخرێنە سەر قیستی مانگانە.
گرنگترین زانیاری و مەرجەکانی بڕیارەکە:
ماوەی دیاریکراو: پرۆسەکە لە ٢٤ی ٩ تاوەکو ١٨ی ١٠ بەردەوام دەبێت.
ڕێژەی داشکاندن: ٥٠٪ بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی، و ٢٥٪ بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری (جگە لەوانەی فیدەری تایبەتیان هەیە).
مەرجی سەرەکی: داشکاندنەکە تەنها ئەو کاتە دەبێت کە هاوبەشەکە تەواوی بڕی قەرزەکە بەیەکجار لەڕێگەی ئی-پسوولە یان هۆبەکانی فرۆشتنی وزە بدات.
سزای نەدان لە کاتی خۆیدا: لەدوای ١٨ی ١٠، قەرزەکان بەبێ هیچ داشکاندنێک بە شێوەیەکی خۆکارانە دەکرێنە قیستی مانگانە (لە نێوان ٦ تا ٢٤ مانگ) و لەگەڵ پسوولەی ڕووناکیدا لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا وەردەگیرێتەوە.
بەپێی ئامارەکان، لە کۆی ٢ ملیۆن هاوبەشی کارەبا لە هەرێم، نزیکەی ٨٠٠،٠٠٠ هاوبەش هێشتا قەرزی کۆنیان لەسەر ماوە. حکومەتی هەرێم ئامانج لەم بڕیارەی بۆ دڵنیابوونەوە لە دادپەروەری و کارئاسانی بۆ دانەوەی قەرزەکان دەگەڕێنێتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه