Kurdistan Press - لە ئەمریکا سکاڵا دژی ترەمپ تۆمارکرا لە ئەمریکا سکاڵا دژی ترەمپ تۆمارکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ئەمریکا سکاڵا دژی ترەمپ تۆمارکرا

سێ لە گەورەترین دەزگا میدیاییەکانی ئەمەریکا، سکاڵایەکی یاساییان دژی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تۆمار کرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆشکی سپی بە شێوەیەکی لەناکاو مۆڵەتی چوونەژوورەوەی پەیامنێرەکانیانی هەڵوەشاندەوە.
بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕێگریکردن لە تۆڕەکانی (CNN) و (MSNBC) لەگەڵ ماڵپەڕی (Politico)، لەسەر بنەمای ناڕەزایەتییەکانی بووە بەرامبەر بەو ڕووماڵە میدیاییەی کە خۆی بە (نەرێنی) وەسفی کردووە
لەئەنجامدا، دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی (Secret Service) ڕێگریی لە پەیامنێرانی ئەو دەزگایانە کردووە بچنە ناو حەرەمی کۆشکی سپییەوە و دەستی بەسەر باجە ڕۆژنامەوانییەکانیاندا گرتووە، تەنانەت ڕێگرییان لە بەکارهێنانی کەلوپەلە تەلەفزیۆنییەکانیش کردووە.
ململانێی نێوان ئیدارەی ترەمپ و میدیاکان پێشینەی هەیە، بەڵام دادگاکان بەردەوام لایەنگریی پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان بوون. بەپێی پێشینەیەکی یاسایی کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٧، کۆشکی سپی ناتوانێت متمانەی ڕۆژنامەوانی لە پەیامنێران بسەنێتەوە بەبێ بوونی مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، یان بەبێ پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان
دادگاکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە قەدەغەکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر بنەمای ناوەڕۆکی هەواڵەکانیان، پێشێلکارییەکی ڕوونی ئازادیی ڕادەربڕینە و دەچێتە چوارچێوەی (جیاکاری لەسەر بنەمای تێڕوانین)
بڕیارە داواکارییە بەپەلەکەی ئەم سێ دەزگا میدیاییە بخرێتە بەردەم دادوەرێکی فیدراڵی لە واشنتۆن، کە پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتدا دانیشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی بۆ بکرێت. هەرچەندە ئیدارەی ترەمپ پێی وایە بڕیارێکی دادگای باڵای ساڵی ١٩٦٥، پشتیوانی لە هەڵوێستەکەیان دەکات، بەڵام هەر سێ دەزگاکە دووپاتیان کردەوە کە ڕووماڵکردنیان بۆ هەواڵەکانی حکوومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت، بەبێ گوێدانە هەر هەوڵێک کە ئامانج لێی سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنیان بێت بە کۆشکی سپی و ناوەندەکانی بڕیار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا