جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان کرد و پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ داواکارییەکانیان و بەهەمیشەییکردنیان ڕاگەیاند.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا بەڕێوە چوو، فەرهاد ئەترووشی تاوتوێی دۆسیەی بەهەمیشەییکردن و بەدەستهێنانی مافە وەزیفییەکانی مامۆستایانی گرێبەستی پارێزگاکانی هەرێمی کرد.
ئەترووشی ئاماژەی بەوە دا کە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتە تایبەتمەندەکان و لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات تاوەکو لە چوارچێوەی پێشینە یاسایی و داراییەکاندا گەرەنتیی جێگیرکردنی مافەکانیان بکرێت. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە دادپەروەری بەرانبەر بەم توێژە پەیڕەو بکرێت و مافەکانیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق جێگیر بکرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه