لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بەڵگە هەیە کە کۆریای باکور هێزی ڕەوانەی ڕوسیا بکات، بهرپرسانی ئۆكرانیاش دهڵێن، هێزەکانی کۆریای باکور دەگەنە ناوچەی کورسکی ڕوسیا، بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی ڕوسیا لە شەڕەکەدا.
لۆید ئۆستین ئهمڕۆ چوارشەممە به ڕۆژنامەنوسان-ی راگهیاند، بەڵگە هەیە کە کۆریای باکور هێزی ڕەوانەی ڕوسیا بکات، "ئەوان بەڕاستی چی دەکەن؟ ئەمەیە کە ئێمە چاوەڕێی بینینی دەکەین ئەمانە شتگەلێکن کە پێویستە چارەسەری بکەین".
دەزگای هەواڵگری کۆریای باشور ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندوە، نزیکەی سێ هەزار سەربازی کۆریای باکور ڕەوانەی ڕوسیا کراون و ئێستا مەشق و ڕاهێنان لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی دیکە وەردەگرن، پێش ئەوەی بخرێنە بەرەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا.
ئەمریکا و ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بە فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە، کە کۆریای باکور هێزی ناردوه بۆ ڕوسیا، بەڵام هۆشدارییاندا لە مەترسیی پەرەسەندنێکی لەوشێوەیە ئەگەر ڕاست بێت، ڕوسیا و کۆریای باکور تا ئێستا جموجۆڵی هێزەکانیان ڕەتکردوەتەوە.
ئۆستین باسی لهوهكرد، ئەگەر هێزەکانی کۆریای باکور بۆ هاوکاری ڕوسیا لە شەڕی ئۆکرانیا ڕەوانە کرابن، "ئەوە پرسێکی زۆر جددی دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەریی لەسهر ئەوروپا و ناوچەی هیندستانی زەریای هێمن دهبێت.
کیریلۆ بودانۆڤ، سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا بە ماڵپەڕی هەواڵی سەربازی ئۆنلاین "The War Zone"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی کۆریای باکوور دەگەنە ناوچەی کورسکی ڕوسیا، بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی ڕوسیا لە شەڕەکەدا.
وەڵام بدەوه