میدیاكانی یەمەن بڵاویانكردەوە، هێزەكانی ئەمریكا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر شارەكانی حودەیدە، سەنعا و زەمان لە یەمەن ئەنجامداوە، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی گروپی حوسییەكانی نزیك لە ئێراندایە.
میدیاكانی یەمەن، كەمێك پێش ئێستا بڵاویانكردەوە، هێزەكانی ئەمریكی-بریتانی چوار هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ناوچەی پیشەسازی لە باكوری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەشكرد، حەوت هێرشی ئاسمانی دیكەش بۆ سەر فڕۆكەخانەی حودەیدە و ناوچەی كسیب (کەمپێکی هێزی دەریایی حوسییەکان)ی ئەو شارە ئەنجامدراون.
میدیاكانی یەمەن باسیان لەوەشكردوە، ژمارەیەك هێرشی دیكەش بۆ سەر شاری زەمانی لەو وڵاتە ئەنجامدراوە و تاكو ئێستا زەرە و زیانەكان نەزانداراون.
ئەوە لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردو ئیسرائیل هێرشێكی گەروەی ئاسمانی بۆ سەر کۆگاکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبای شاری حودەیدە لە یەمەن ئەنجامدا و دەزگای پەخشی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، دەیان فڕۆکەی ئیسرائیلی بەشدارییان لەو هێرشەدا كرد.
وەڵام بدەوه