KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەک لە سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێكی بێ وێنه‌ له‌ مردن و وێرانكاری.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له‌ له‌ وتارێكدا رایگه‌یاندوه‌، "پێشتر هێرشه‌كانی حه‌ماسم سه‌ركۆنه‌ كرد، به‌ڵام پێویسته‌ دوربكه‌وینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی سه‌پاندنی سزای به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستیندا".

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له‌باره‌ی دۆخی لوبنانیشه‌وه‌ هۆشداریدا كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ لوبنان بۆ غه‌ززه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بگۆڕێت.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌وه‌ی من نیگه‌رانی ده‌كات مه‌ترسی گۆڕینی لوبنانه‌ بۆ غه‌ززه‌یه‌كی دیكه‌"، ئاماژه‌ی به‌ كه‌رتی فه‌ڵه‌ستین كرد، كه‌ شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر له‌ نێوان ئیسرائیلدا به‌رده‌وامه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه