KurdistanPress...

CLOSE

بە لارێدابردن و نانەوەی گرژی

بە لارێدابردن و نانەوەی گرژی

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە هۆشیارتر و چاوکراوەترن یەکێتی بیەوێ بە پروپاگندەی راگەیاندن و بەیتوبالۆرەی گەڕەلاوژێوە لە خشتەیان ببات و بیانخاتە سەماوە. 

خەڵکی کوردستان بە سەرجەم چین وتوێژەکانەوە لە ئاستێکی باڵای هۆشیاری سیاسی و عەقڵی و کۆمەڵایەتیدان،  یەکێتی بیەوێ کاڵایەکی هەرزان بە باڵایاندا ببڕێت و بەرەو لایەک ئاراستەیان بکات، جگە لە شکست هیچ دەسکەوتێکی تریان نابێت . 

چوونە پاڵ بەرەی دارودەستی هێزە ئیقلیمیەکان و لەبیرخۆ بردنەوەی پەیام و دروشمە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک لە رێگەی قیژەقیژی گوتارە سواو ونانیشتیمانیەکانەوە، بەهیچ پێوەرێک ناچێتە خانەی نیشتیمان پەروەریەوەو خاڵیە لە هەر جۆرە بەرپرسیارەتیەک بەرامبەر بە پاراستنی ئاسایش و یەکڕیزی و گیانی تەبایی نێوان چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکانی کوردستانەوە. 

مێژوو پێمان دەڵێ  هەمیشە ئەو هێزو بزوتنەوانە براوەی موتڵەقی ئەم جۆرە ململانێیەن، بەرەی گەلیان لە بری بەرەی بێگانە هەڵبژاردووەو سەرکەوتن و سەربڵندیش هەر بۆ ئەوانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه