شاندی عێراق گەیشتە لای محەمەد جوڵانی. ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ى 12ى 2024)، حه‌مید شه‌تڕى، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، گەیشتە دیمەشق بۆ دیدار لەگەڵ فەرماندەی گشتی ئیدارەی سووریا، ئەحمەد شەرع.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "وەته‌ن"ی سووری، “شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی، حه‌مید شه‌تڕى، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، گەیشتنە کۆشکی گەل بۆ دیدار لەگەڵ فەرماندەی گشتی ئیدارەی سووریا، ئەحمەد شەرع”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئێستاش به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان پێداگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى كه نابێت حكوومه‌تى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانى له گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێی سووریا ئاسایی بكاته‌وه و پێیانوایه ئه‌حمه‌د شه‌رع یه‌كێكه له داواكراوه‌كان به تۆمه‌تى تیرۆر.
وەڵام بدەوه