کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست ڕوو لەناوچەکەمان دەکات کە لە دهۆکەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.
ڕوونیشیکردەوە کە بە گشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و لەشەودا کاریگەرىیەکەی بۆ سەرجەم ناوچەکان درێژ دەبێتەوە و لە درەنگانی شەویشدا لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان کەمێک بەفر ببارێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشانسی ڕایگەیاند، سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین و لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەى مامناوەند و لە هەندێک ناوچەش لێزمەبارانى پچرپچردەێیت بەتایبەتیش لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین.
ئەوەشیخستەڕوو کە شەوى هەینى خێرایی با زیاد دەکات و لەهەندێک کات بۆ سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ لە کاتى لێزمەباراندا هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی : 13
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 14
کەرکووک : 16
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 16
وەڵام بدەوه