جولانی و هەسەدە!
هۆگر نێروەیی
سروشتی زۆربەی کورد وایە شەڕکەرێکی زۆر باشە بەڵام سیاسیەکی زۆر خرابە!
بەدرێژایی سەد ساڵی رابڕدوو، لەهەر چوار پارچەی کوردستان لە زۆربەی شەڕەکان دا کورد لایەنی سەرکەووتووبوە، مانای سەرکەوتن بەوشێوەی کورد زیاتر لە قەبارەی ژمارە و چەکی خۆی سەرکەوتووبۆوە، بەڵام لەکاتی گفتوگۆ دا لایەنی دۆڕاوبۆوە، کەبە شێوەیەک زۆر کەمتر لەوە بەدەست هێناوە کە دەبوو بەدەست بهێنێت بەرامبەر ئازایەتی خۆی. قسەیەک هەیە، دەڵێت، گەر لەکاتی تەنگانەدا بەهانام نەیێی، لەکاتی خۆشی دا هیچ پێویستم پێت نیە.
ئەوکاتەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشی بۆ لەناوبردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەسپێکرد، گەر کورد لە ڕۆژئاوا لەکاتی هێرش دا جوڵەی سیاسی بکردایە، کەناڵی دیبلۆماسی خۆی بەکارهێنابا زۆر زیاتری لە ئێستای دەست دەکەوت کە لە نەمانی ڕژێم دا، کورد دەتوانی فشاربکات بەر هەرشێوەیەک بێت ئەوانەی پشت جوڵاندنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە ڕێککەوتنێکی کونکرێتی و ناوبژیوانی و زەمانی لایەنی سێیەم زۆر مافی بەدەست بهێنێت.
ئەمڕۆش هێشتا کە حکومەت پێکنەهێنرایە کورد هەرچی زووە دەبێت پەلە بکات و ببێتە یاریکەر و شت لە دروستکردنی شتی ئەوان دا، بۆ ئەوەی دەستکەوتێک بەدەستبهێنێت، کەدەستکەوتی ئەمڕۆ زۆر زیاتر دەبێت لە دەستکەوتی سبەیی دا. گەر سبەیی حکومەت پێکهێنرا ئۆپۆزسیۆن شوێنی خۆی گرت ئەوکات کورد نەک دەستکەوت بەدەست ناهێنێت بەڵکو دەبێتە قوربانی دووەم لە دوای ڕژێمی بەشار ئەسەد.
محمد جولانی تیرۆریستی داواکراو، شتێکی کرد، کە ئێستا جیهان بەناچاریش بێت شەڕعیەتی پێ دەدات، سبەیش وەکو سەرۆک مامەلەی لەگەڵ دەکەن. جولانیش زۆر بەعەقڵانە هەنگاو بەدوای هەنگاو جوڵەی دیبلۆماسی و سیاسی دەکات. بەدوای عەتف و میزاجی سەری خۆی ناکەوێت، بەڵکو ئەوە دەکات کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆک و جیهان مامەلەی دەوڵەتی یاسایی لەگەڵ بکەن، واز لە دوێنێی خۆی هێناوە کە چیبوو بەڵکو ئەمڕۆ چییە ئەوە دەکات!
کورد لە ڕۆژئاوا کە(هەسەدە) سەرکردایەتی دەکات. دەبێت ئەوە بکات کە محمد جولانی کردی، ئەگەر محمد جولانی جیهان لە خۆی ڕازی بکات، ئەوا هەسەدەش دەبێت تورکیای نەیاری خۆی لە خۆی ڕازی بکات کە هیچ شتێک لە سوریای نوێ بەبێ ڕەزامەندی تورکیا ناکرێت، هەرچی ڕێککەوتن لەوێ بکرێت تورکیا لایەنی سەرەکی دەبێت. گەرچی (تورکیا) نەیاری ڕەچەڵەکی کوردە و فوبیای بەکورد هەیە بەڵام بەهانەی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا پەکەکەیە، کە هەرچی زووە دەبێت هەسەدە شتێک بکات کەخۆی لەو شتانە بپارێزێت کە سیاسەتی پەکەکەیە، ماسکی پەکەکە بە تەواوی لاببات، پەکەکەش ئەگەر بۆ کورد شەڕ دەکات نەک شەڕ بە کورد دەکات دەبێت ئەمەی بەرچاوبێت و شتێک نەکات کە کورد بۆ سەد ساڵی تر بکرێتە قوربانی. کە کورد ئەمجارە دەرفەتێکی زێڕینی لە پێشە خۆی لە خۆی تێکنەدات کەس ناتوانێت لێی تێکی بدات، لە سوریای نوێ دا دەبێتە شت کەهیچ جارێک لە سووریادا شت نەبۆوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه