KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌ردۆگان : هۆشداریەک دەداتە وڵاتەکانى ناوچەکە

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان و فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و زریانێكی ئاگرینی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌سێرۆ یۆمای فه‌ی سه‌رۆكی سه‌نیگال رایگه‌یاند، كه‌ ماوه‌ی داهاتو دۆخه‌كه‌ پشێوی زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.

سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له‌ هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ كردوه‌ كه‌ "هه‌ستی ویژدان"یان هه‌یه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "فشاری زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر فه‌ڵه‌ستین و لوبنان.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هه‌ڵوێستی سه‌نیگال سه‌باره‌ت به‌ پرسی فه‌ڵه‌ستین كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌، "زۆر به‌نرخه‌" و ده‌شڵێت، "ئێمه‌ هه‌ڵوێستی پته‌وی برا ئه‌فریقییه‌كانمان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، كه‌ تێده‌گه‌ن سته‌م و شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی مانای چییه‌، دژی سیاسه‌ته‌ جینۆسایدییه‌كانی ئیسرائیل".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه