حزبوڵای لوبنان ئەمڕۆ نەعیم قاسمی وەکو ئەمینداری گشتیی نوێی حزبەكە ناساند، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی نەعیم قایسم بۆ ماوەیەكی كورتە نەوەك ماوەیەك، ئەوەش وەك ئاماژەیە بۆ كوشتنی.
یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" وێنەیەكی نەعیم قاسم ئەمینداری نوێی حزبوڵا بڵاوكردوەتەوە و بە زمانی ئینگلیزی لەسەر نوسیویەتی، "بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵبژێردراوە، نەوەک بۆ ماوەیەکی درێژ".
بە عیبری لەسەری نوسیویەتی کاتی هاتوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پۆستێكی دیكەی هاوشێوەدا و لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەکی دیکەی نەعیم قاسم، بە عیبری لەسەری نوسیوە، "کاتی هاتوە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کاتی کوشتنی.
ئەمڕۆ قاسم وەك جێگرەوەی نەسروڵا دەست نیشانكرا
ئەوە لە كاتێدایە حزبوڵای لوبنان ئهمڕۆ سێشهممه نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتیی خۆی بۆ جێگرتنەوەی حەسەن نەسروڵا دەستنیشان کرد، دوای ئهوهی نەسروڵا لە مانگی (ئەیلول/9)ی ڕابردودا لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا.
وەڵام بدەوه