بانكی چەمچەماڵ و چەرموو، ئاگاداری مووچەخۆران دەکەنەوە، کە لە ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەن و داوایان لێ دەكەن، كە بچن بایۆمەتری و (یو پی ئێن) بکەن.
لەمبارەیەوە، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاندراوێكی بڵاوی کردەوە و ڕایدەگەیەنێت:"هەردوو بانکی چەمچەماڵ و چەرموو، لە ڕۆژانی هەیینی و شەممەدا 1 و 2ی مانگی 11، سەرەڕای پشووی فەرمی دەوام دەکەن و بایۆمەتری ئەنجام دەدەن."
ئاماژەی بەوەش داوە: "ئاگاداری مووچەخۆرانی سنوورەکەمان دەکەینەوە، فەرمانبەران، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، هەر کەسێک بایۆمەتری و (یو پی پێن)ی نەکردووە دەتوانن سەردانی هەردوو بانکەکە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردن."
سەرەتای ئەم هەفتەیە، وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: "هەر مووچەخۆرێك تاوەکوو 20ی 11ی 2024 بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەکەی ڕادەگیرێ."
پێشتریش، شیرین ئهحمهد ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری یەکێک لە بانكەکان ڕاگەیاندبوو: "لەپێناو ئاسانكاریی زیاتر بۆ فهرمانبهران و خانهنیشینان و کەمئەندامان و ئەو مووچەخۆرانەی بهپێی یاسا و ڕێنوێنییهكان پێویستیان به تۆماری بایۆمهترییه بانکەکان پشووەکانیش دەوام دەکەن."
شیرین ئهحمهد ڕۆژبەیانی ڕوونیشی کردەوە، لە چەند فەرمانگەیەک مامەڵەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، گوتیشی: "لە فەرمانگەکانی خانەنشینی و شەهیدان و کەمئەندامان، بەپێی نووسراو مووچەخۆران و میراتگرانیان بۆ لای ئێمه دەنێردرێن و بایۆمەترییان بۆ دەکرێت."


وەڵام بدەوه