KurdistanPress...

CLOSE

هادی عامری سوپاسى سەرۆک بارزانى دەکات

دوای ئەوەی بە دەنگی 168 پەرلەمانتار متمانە بە مەحموود مەشهەدانی كرا، هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند كە هەڵبژاردنی مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان بە پاڵپشتی چەندان هێزی كاریگەری سیاسیی عێراقی بووە لەناویشیاندا پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەمشەو پێنجشەم 31ی ئۆكتۆبەری 2024، هادی عامری دوای هەڵبژاردنی مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەم كە سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی بووە و ئەمەیش یەكێكە لە كارە گرنگەكانی، وەهەروەها پیرۆزبایی لە گشت ئەو هێزە سیاسییانە دەكەم كە بەشدار بوون لەم دەسكەوتە، هاوكات پیرۆزبایی لە برایانی سونە دەكەم كە ئەم پۆستە پشكی شەرعی و یاسایی پێكهاتەی سونە بوو. 

لە درێژەی قسەكانیدا عامری ئەوەیشی گوت، سوپاسی هەموو برایانم دەكەن لە پێكهاتەی كورد و برام "كاك مەسعوود" كە وایان كرد پرۆسەی هەڵبژاردن سەرۆكی پەرلەمان بە سەركەوتوویی كۆتایی بێت و سەرۆكی نوێ بۆ پەرلەمان دیاری بكرێت. 

عامری لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئەوەیشی گوت كە بەشیك لە براكانمان لەگەڵ ئەوە بوون كە نابێت "شاخەوان عەبدوڵا" جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەكە بێت، بەڵام برامان "شاخەوان عەبدوڵا" ئەوەی كردی و گوتی لە بەرژەوەندی پڕۆسەكە بوو، بە جۆرێك هانی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانی دا دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی بدەن.

جێگەی ئاماژەیە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و لە گەڕی یەكەمی دەنگداندا هیچ یەك لە بەربژێرەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن و لە گەڕی دووەمدا بە دەنگی 168 پەرلەمانتار مەحموود مەشهەدانی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ خوولی پێنجەم هەڵبژێردرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه