تۆڕی هەواڵیی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، وەڵامداوەی ئێران بۆ ئیسرائیل، یەکلاکەرەوە و ئازاربەخش دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی پێشوو، پنتاگۆن بڵاوی کردەوە، ئەگەر هەیە ئێران وەڵام بداتەوە، بەڵام زۆر دواناکەوێت و زۆر زووش نایکات.
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکییەکانی ئێران و ڕایگەیاند: توانای دامەزراوە مووشەکییەکانی ئێرانیان لاواز کردووە.
دوای هێرشەکە، عەلی خانمەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: پێویست ناكات زیادەڕەوی بكرێت و ناشكرێت لێی كەم بكرێتەوە".
وەڵام بدەوه