شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: غه'ززه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی توركیا و ئێرانی له دواساته‌كاندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
به‌پێی راپۆرتێكی رۆنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، ڕاپۆرتی ناكۆكی له‌سه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه و كێبڕكێ له‌سه‌ر "ڕۆڵ" بینین له ناوچه‌كه‌دا، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان توركیا و ئێرانی له دواساته‌كاندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆتا خوله‌كدا پاشه‌كشه‌ی كرد له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كه بڕیار بوو دوێنێ سێشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام بدرێت
هه‌رچه‌نده پێشتر له‌لایه‌ن توركیاوه بایه‌خێكی زۆری پێ‌درابوو، به‌ڵام لایه‌نی توركی و ئێرانی له ئه‌نقه‌ره و تاران له یه‌ك كاتدا راگرتنی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌ئیسی-یان بۆ ئه‌نقه‌ره راگه‌یاند
پێشتر و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕیاز له 11ی ئه‌م مانگه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ڕۆژنامه‌نووسانی توركی یاوه‌ری راگه‌یاندبوو كه، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له 28ی مانگدا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و باسی له‌وه‌كردبوو كه ئه‌وان سه‌رنجیان له‌سه‌ر داڕشتنی وه‌ڵامێكی هاوبه‌ش بۆ شه‌ڕی نێوان ئیسرا'ئیل و حه'ماس له غه'ززه ده‌بێت
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه كه ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردوون، ده‌ڵێت: "ڕاگرتنی له‌ناكاوی سه‌ردانه‌كه به‌هۆی هه‌وڵی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه بووه بۆ فشارخستنه سه‌ر توركیا تا هه‌ڵوێستێك بگرێته‌به‌ر كه له ته‌نیا قسه‌ی توند له دژی ئیسرا'ئیل تێپه‌ڕێت
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرا'ئیل، ڕه‌ئیسی ده‌یه‌وێت فشاری زیاتر بخاته سه‌ر توركیا
چاودێران ڕاشیانگه‌یاندووه كه شه‌ڕی غه'ززه ناته‌بایی نێوان ئه‌نقه‌ره و تارانی ئاشكرا كرد، ڕه‌نگه "جۆرێك له كێبڕكێ بۆ ڕۆڵبینین" و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حه'ماس-یش هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه تاران ڕۆڵی نێوه‌ندگیری گێڕاوه بۆ ئازادكردنی بارمته تایله‌ندییه‌كان له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتدارانی تایله‌ند، به‌ڵام حه'ماس ڕایگه‌یاند كه ئازادكردنی بارمته تایله‌ندییه‌كان له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی ئه‌ردۆغان بووه
وەڵام بدەوه