زانا هۆڵه‌ندیكه جارێكی تر ده‌ركه‌وتەوە و پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌ھیز به گوڕێ 8 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر ده‌كات.
فرانگ هۆگربیتس زانای هۆڵه‌ندی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه كه له 17 تاكوو 23ی ئه‌م مانگه (ئایار) بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7 بۆ 8 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوو ده‌دات.
ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ش كردووه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی هه‌ساره‌كان له نێوان 17 بۆ 18ی ئه‌م مانگه ته‌نانه‌ت 22 و 23ی ئه‌م مانگه بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ڕوو ده‌دات كه بوومه‌له‌رزه‌كه وێرانكه‌ر ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه تاكوو ئێستا ئاشكرای نه‌كردووه كه بوومه‌له‌رزه له كام وڵات و ناوچه ڕوو ده‌ده‌ن، ته‌نیا پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌كات.
فرانگ هۆگه‌ربیتس پشت به جوڵه‌ی هه‌ساره‌كان بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ده‌به‌ستێت و به‌شێك له پێشبینییه‌كانی بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ڕاست ده‌رده‌چن، به‌ڵام ناوه‌نده زانستییه‌كان دان به پێشبینییه‌كانیدا نانێن.
وەڵام بدەوه