Kurdistan Press - بوومەلەرزەیەکی بەھێز وڵاتێکی ناوچەکە ھەژاند بوومەلەرزەیەکی بەھێز وڵاتێکی ناوچەکە ھەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوومەلەرزەیەکی بەھێز وڵاتێکی ناوچەکە ھەژاند

تەلەفزیۆنی فەرميی ئێران بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر لە شاری "ئاستارا"ی داوە كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای ئەردەبیل لە باكوری رۆژئاوای ئێران. 

ئەمڕۆ شەموو 11ی ئایاری 2024، تەلەفزیۆنی فەرميی ئێران لە زاری بەرپرسی مانگی سووری "ئەردەبیل" بڵاوی كردووەتەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلە شاری ئەستارای هەژاندووە و 14 تیميان رەوانەی ناوچە زیانلێككەوتووەكان كردووە لەسەر سنووری ئەستارا و كۆماری ئازەربایجان. 

بەرپرسەكەی مانگی سوور ئاماژەی داوە، بوومەلەرزەكە لە قووڵی 26 كیلۆمەترەوە و رووی داوە، لای خۆشیەوە محەمەد رەزا شەهابزادە پارێزگاری شاری "ئاستارا" بە ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانيی راگەیاندووە، تا ئێستە هیچ زیانێكی بوومەلەرزەكە نازانرێ و رانەگەیەنراوە، تیمی هەڵسەنگاندن رەوانەی ناوچەكە كراوە و تەواوی هێزەكانی رزگاركردن و ئەندامانی كارگێڕیی قەیرانەكان رەوانەی ناوچەی روودانی بوومەلەرزەكە كراون. 

جێگەی ئاماژەیە، شاری ئاستارا دەكەوێتە دووری 85 كیلۆمەتری پارێزگای ئەردەبیل لە باكوری ئێران و بە ناوچەیەكی گەشتیاریی وڵاتەكە هەژمار دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه