Kurdistan Press - دەمیرتاش بە زیاتر لە 24 ساڵ زیندانیکرا دەمیرتاش بە زیاتر لە 24 ساڵ زیندانیکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەمیرتاش بە زیاتر لە 24 ساڵ زیندانیکرا

دەمیرتاش بە تۆمەتی " تێكدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی دەوڵەت" بە 20 ساڵ زیندانی و چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی تۆمەتی "هاندانی تاوان" سزا دراوە. دانیشتنی دادگەی باڵای تاوانەكانی ئەنقەرە، بەبێ ئامادەبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئەندامەکانی دیکەی هەدەپە بەڕێوەچوو،  18کەس لەوانە حوکمدراون ئازادن،  18کەسی دیکەیان دەستبەسەرن، 72 کەس لەو تۆمەتبارانە دەستبەسەر نەکراون و هەڵاتوون. دەمیرتاش، بەهۆی ئەو وتارەی لە نەورۆزدا لە 21ی ئازاری 2016دا پێشکەشی کرد، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ سەرپێچیکردنی یاسا" لە وتارەکەیدا لە ئامەد، لە 29ی شوباتی 2016، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە  32 ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، لە کاتێکدا، پێشووتر بە 19 ساڵ زیندانی سزادرابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا