پیرۆزه ههولێر
ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە :
پیرۆزبایی لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی ئازیزی پایتەخت دەکەم بە بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان .
سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی هەولێر ئەو پەڕی دڵسۆزیی و خۆڕاگریی و ئەمەکدارییان نواند لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ، مایەی ڕێز و ستایشن.
ڕاشیدەگەیەنین ، کە بەرزترین (( ڕێژەی دەرچوون)) ی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە ئاستی هەموو کوردستان قوتابیانی پارێزگای هەولێرن ، بە ڕێژەی( ٦١،٠٢٪) ئەمەش بەرهەمی ماندووبونی مامۆستایان و قوتابیانە .
هەروەها ڕاشیدەگەیەنین کە سێ (٣) لە قوتابیەکانی هەولێر یەکەمن لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بە تێکڕایی نمرەی ( ١٠٠) .
هەروەها پێنج (٥) قوتابی هەولێری پایتەخت پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بەتێکڕای (( ٩٩،٨٣)) .
هەروەها لەو قوتابیانەی کە پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە لە سەر ئاستی کوردستان ، حەفت (٧) قوتابیان لە پارێزگای هەولێرن بە تێکڕای ( ٩٩،٦٧) . بەمەش هەولێری پایتەخت پازدە (١٥) قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەمن ، جیا لەوەی لە تێکڕای دەرچوونی قوتابیانی پۆلی نۆیەم هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیانی کوردستان دەخوازین لە هەر شوێنێک بن و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەین و پێزانین و سوپاسی تایبەت بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەی هەولێری پایتەخت و قوتابیانی خۆشەویست پێشکەش دەکەین .
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
١٦ ی ٥ ی ٢٠٢٤
وەڵام بدەوه