دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له عێراقه‌وه به‌ره‌و باكوری ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا.
گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رپرسیارێتی خۆیان له به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به ئامانجێكی سه‌ربازی له عه‌كای ئیسرائیل گرته ئه‌ستۆ.
گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراقی جه‌ختیشیكردۆته‌وه، له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ته‌لئه‌بیب له لوبنان و غه‌ززه ئه‌نجامیان ده‌دات
به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران ئه‌نجامدا، به‌ڵام میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه سیستمی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه