Kurdistan Press - لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر سعوودیە لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر سعوودیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر سعوودیە

 ئەمڕۆ، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە وڵاتانی کەنداو ماوەیەکی زۆرە لە دەستوەردانەکانی ئێران نیگەرانن.
 وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕوونی کردەوە، تاران پاڵپشتی لە چەندین گرووپی چەکدار دەکات کە لە عێراق چالاکن و یارمەتیی حووسییەکانی یەمەن دەدەن.
 ئاشکرای کرد کە ئەوەی لە ناوچەکە ڕوو دەدات تەنیا پێوەندیی بە حووسییەکانەوە نییە، بەڵکو یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە سەر بە ئێرانە، هێرشی کردووەتە سەر سعوودیە و هێڵی سەرەکیی نەوتی ئەو وڵاتەی پەک خستووە.
 ڕۆبیۆ دووپاتی کردەوە، ئەمەریکا بەپێی ڕێککەوتنەکانی، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سعوودیە و لە کاتی پێویستدا لەپاڵیدا دەوەستێت. باسی لەوەش کرد کە ململانێکانی ناوچەکە ئاڵۆز و مەترسیدارن و واشنتن لە دانوستانی بەردەوامدایە لەگەڵ ڕیاز، بەڵام ناتوانرێت ناوەڕۆکی دانوستانەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا