Kurdistan Press - هۆشداریەگى گرنگ لە سوودانی بۆ سەرجەم گروپە میلیشیاكان هۆشداریەگى گرنگ لە سوودانی بۆ سەرجەم گروپە میلیشیاكان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەگى گرنگ لە سوودانی بۆ سەرجەم گروپە میلیشیاكان

شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵای لبنانی، كەرتی غەزە و باشووری بەیرووتی وێران كردووە، شەڕەكە لە ئێران نزیك دەبێتەوە، هاوكات بەهۆی میلیشیاكانەوە، رۆژانە هێرش دەكرێتە سەر دیمەشق و خەریكە لە دەرگەی عێراقیش دەدات، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە بڕیاری شەڕ و ئاشتی بە دستی دەوڵەتە و بەرژەوەندیی عێراق و گەلەكەی لە سەرووی هەموو شتێكی ترەوەیە.

میلیشیاكانی عێراق، بەتایبەتی كەتیبەكانی حزبوڵا و سەید شوهەدا و بزاوی نوجەبا، رایان گەیاند كە پابەندی ئاگربەست لەگەڵ ئەمەریكا نابن، ئەوان دوور لە حكوومەتی عێراق ئەگەر دۆخەكە بخوازێت و ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران، پەرە بە دۆخەكە دەدەن و هێرش دەكەنە سەر بنكەی سەربازی و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و كێڵگە نەوتییەكانی كەنداو، واتە عێراق دەبەنە ناو شەڕەكە و دەیكەنە گۆڕەپانێكی سەرەكی، كە ئەوەش عێراق بەرگەی ناگرێت و ئەو حكوومەتەی لەسەر شیعە حسێبە زەرەرمەندی یەكەمە.

ئەمڕۆ پێنجشەم محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە دیدارێكی لەگەڵ كۆمەڵێك شێخ و پیاوماقووڵی پارێزگای واست رای گەیاند، بڕیاری شەڕ و ئاشتی لە لایەن دامەزراوە دەستوورییەكانی دەوڵەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ئەو رووی كردە میلیشیاكان و دووپاتی كردەوە، هەركەسێك لەوە دەربچێت رووبەڕووی دەوڵەت دەبێتەوە كە پشت بە هێزی دەستوور و یاسا لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی دەبەستێت، بۆیە بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەكان لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە.

ئەو قسانەی سوودانی هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی هێرشی بەشێك لە میلیشیا شیعە عێراقییەكان كە بەناوی بەرگریكاریی ئیسلامی و لە چوارچێوەی سیاسەتی یەكبەرەیی جەنگ لە دژی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن، كە تەواوی میلیشیاكانی ئێران لە ناوچەكە پێوەی پابەندن، كاتێك بە درۆن و مووشەك هێرش دەكەنە سەر ئامانجەكانی ئیسرائیلی.    

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه