KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەک لە حكومەتی عێراق دەربارە تێوەگلانى لەجەنگ

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ناوچەكە ڕوبەڕوی ئالنگارییەكی چارەنوسساز دەبێتەوە و ئەوان وەكو عێراق ڕیگەنادەن ئاسمانی وڵاتەكە وەك بەشێك لە جەنگەكە بەكاربهێندرێت

فوئاد حوسێن ئەمڕۆ یەكشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانیەكەی لە بەغدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی دەستدرێژییەكان بۆ سەر كەرتی غەززە و لوبنان، ناوچەكە ڕوبەڕوی ئالەنگارییەكی چارەنوسساز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتی عێراق هۆشداری دەدات لە فراوانکردنی مەودای شەڕ لە ناوچەکەدا و ئەوان وەك عێراق ڕیگەنادەن ئاسمانی وڵاتەكە وەك بەشێك لە جەنگەكە بەكاربهێندرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەشكرد، حكومەتی عێراق بڕیاری ئەوەی نەداوە بەشداری شەڕەكان بكات و ملكەچی بڕیارەكانی هەر سێ دەسەڵاتەكەی عێراق دەبن.

ئەوەشی خستەڕو، بەردەوامی جەنگەكانی ناوچەكە كاریگەری لەسەر كەرتی گەشتیاری هەیە و دبێتە هۆی دروستبونی قەیرانی نێودەوڵەتی وزە و دوپاتی دەكەنەوە فراوانكردنی مەودای شەڕ و بەكارهێنانی عێراق قبوڵ نەكراوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه