کوردستان پرێس - بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەی «وول ستریت جۆرناڵ»ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە جی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی محسن ڕەزایی، ئەمیندارانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کردووە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە:
فەرمانی ڕاستەوخۆ: ئاراستەکردنی ئەم پەیامە بە ڕێنمایی و فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە.
ئامانجی پەیامەکە: ئامانج لە پەیوەندییە بەگەڕخستنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی کەناڵەکانی دیپلۆماسییە لەنێوان واشنتۆن و تاران.
شێوازی گفتوگۆ: بەپێی سەرچاوە ئەمریکییەکان، کۆشکی سپی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئاستی باڵاوە ڕاستەوخۆ دیالۆگ لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەخشە ئاسایشی و سەربازییەکانی ئێراندا دروست بکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه