Kurdistan Press - ئەمریکا زەنگی لێیدا ئەمریکا زەنگی لێیدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا زەنگی لێیدا

میدیای ئەمریکا دەڵێت، بەرپرسانی واشنتن وڵاتانی کەنداویان ئاگادارکردووەتەوە، خۆیان بۆ هێرشێکی چڕ و کورت بۆ سەر ئێران ئامادە بکەن. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەمریکا هۆشداری و ئاگاداری داوەتە چەند وڵاتێکی کەنداو کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەگەری هەڵمەتێکی سەربازیی کورت و چڕ بۆ سەر ئێران، دوای هەڵبژاردنی نیوەخوولی ئەمریکا کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. ڕۆژنامەکە ڕوونی کردووەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی، پڕکردنەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی و ئامادەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانن بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو.سەرچاوەکانیش بە ڕۆژنامەکەیان وتووە، دۆناڵد ترەمپ مەیلی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە هەیە کە ژێرخانی ئابووری و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیلیش لای خۆیەوە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا