Kurdistan Press - ئەمریکا بەپەلە ئەم وڵاتە بە جێبهێلن ئەمریکا بەپەلە ئەم وڵاتە بە جێبهێلن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بەپەلە ئەم وڵاتە بە جێبهێلن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، فەرمانی بە هاووڵاتییان، فەرمانبەران و دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی کرد بەپەلە خاکی سعوودیە بەجێبهێڵن؛ ئەمەش دوای زنجیرە هێرشێکی حووسیەکان یەمەن دێت کە فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانە گرنگەکانیان کردووەتە ئامانج و زیانی مرۆییان لێکەوتووەتەوە.
واشنتن فەرمانبەرانی پابەند کردووە بەهۆی مەترسیی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانەوە، بۆ هەر گەشتێک مۆڵەتی فەرمی وەربگرن؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە 23ـی تشرینی یەکەمەوە فڕۆکەخانەی شا خالید بەشەکی کراوەتەوە و بەشێک لە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی شازادە نایف لە قەسیم گوێزراونەتەوە.
هاوکات سەرەڕای بەردەوامیی کارەکان لە فڕۆکەخانەکانی جەددە و دەمام، بەشێک لە فڕینەکان دواکەوتوون یان هەڵوەشێنراونەتەوە؛ بۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە ئەگەری داخستنی ئاسمانی سعوودیە بەئاگا بن و بەردەوام زانیاریی نوێی گەشتەکانیان لە کۆمپانیاکانەوە وەربگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا