بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیەندراوێکی پارتەکەی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە هەڵبژاردنەکان لە دەوڵەتی ئیسرائیلدا لە لایەن پارتە عەرەبەکانەوە دزراوە کە لایەنگری تیرۆر و نەمانی دەوڵەتی جوو دەکەن."
بەیاننامەکە پارتە عەرەبییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی "تاوانەکانی وەکوو بەرتیل، هەڕەشە، توندوتیژی, ساختەکاری و بەکارهێنانی سۆفتوێر (نەرمەکاڵا) قەدەغەکراوەکانیان" بۆ کۆکردنەوەی دەنگدەران بەکار هێناوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە پارتی لیکود ئەو پێشێلکارییانەی پارتە عەرەبییەکانی بە بەڵگەنامەی پێویستەوە داوەتە پۆلیس و لیژنەی ناوەندیی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان.
پارتی لیکود داوا لە دەزگا پەیوەنیدارەکانی ئیسرائیل دەکات کە لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و تاوانباران ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆست، ئەم تۆمەتەی پارتەکەی نەتانیاهو هەتا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی هەڵبژاردنی ئیسرائیلەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە داوە چەندین سکاڵایان بەدەست گەیشتووە کە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکەن.
هەروەها تەڵال کریناوی، سەرۆکی شارەوانی ڕەهات، بە توندی ئەو بانگەشەیەی ڕەت کردووەتەوە کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، و تۆمەتەکانی پارتی لیکودی بە درۆ و هاندان دژی کۆمەڵگەی بەدەوی لە ئیسرائیل وەسف کردووە.
پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندن، ئەندامی کنێستی ئیسرائیل و کاندیدی عەرەبەکانی ئیسرائیل ئەحمەد ئەلتەیبی گوتبووی ''لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە خەڵک بە ژمارەیەکی بێ وێنە هاتوون بۆ دەنگدان. ئەوە ڕوونە کە تا کۆتایی ئەمڕۆ ئێمە بنیامین نەتانیاهو تێکدەشکێنین و گرووپە ڕەگەزپەرست و فاشیستەکان دەڕوخێنین. بە هێزی ئەو دەنگانە و ئیرادەی گەلەکەمان، پەنا بە خوا، دەیاننێرینەوە ماڵەوە.''
بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان هەتا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکانی ئیسرائیل نەیانتوانیوە ژمارەی کورسیی پێویست بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەدەست بهێنن. ئەمەش پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە ئاڵۆز دەکات و لەوانەیە ناچاریان بکات کە هەڵبژاردن دووبارە بکەنەوە.
نەتەنیاهۆ سکاڵای تۆمارکرد
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا بەپەلە ئەم وڵاتە بە جێبهێلن
1 رۆژ پێش ئێستا
نەتەنیاهۆ سکاڵای تۆمارکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
بڕیاری نوێ دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا زەنگی لێیدا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه