سودانی دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی نۆێیه له‌عێراقدا
محمد شه‌یاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ل که‌نالی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ده‌ڵێ: له‌سالی (2014) شایسته دارایه‌کانی کوردستان له‌به‌غدا ڕاگیران ، له‌هه‌مان کاتدا شه‌ڕی داعش ده‌ستی پێکردوو ملیونان ئاواره‌ش ڕوویان کرده هه‌رێمی کوردستان . هه‌موو ئه‌مانه گوشارێکی زۆریان بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێنا . بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و ئالنگاریانه‌و به‌رده‌وامی دان به‌دابین کردنی ژیان و بژێوی هاولاتیان ، حکومه‌تی هه‌رێم ناچار بوو نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌کانی جیهان بکات ...هتد.
بێ گومان ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعی و ڕاست و دروست و به‌رپرسانه‌یه ، یه‌که‌م جاره سه‌رۆک وه‌زیرانێک له‌به‌غداوه به‌م شێوه‌یه تێگه‌یشتنی بۆ بارودۆخی کوردستان ده‌بێت و به‌و په‌ڕی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی و ڕشکاوانه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر راستیه‌ک که ئه‌وانی پێش خۆی وه هاوبه‌شه‌کانیان له کوردستانیش بۆ به‌لاڕێدا بردنی ڕای گشتی خۆیان لێ لا ده‌دا و ئاماده نه‌بوون دانی پێدا بنێن .
ڕوونه ئه‌م خۆ لادانه له‌راستی و توومه‌تبار کردنی هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ی که بێ هۆ نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌کانی جیهان ده‌کات ، ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای به‌ره‌و ئاقارێکی خراپ و ئالۆز برد ، هیچ هیوایه‌کی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان نه‌هێشته‌وه .
ئه‌م بیرکردنه‌وه نائه‌قلانیه که هه‌ولێک بوو بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌وهه‌موو پێشێلکاریه ده‌ستۆریانه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێکی فاشیلدا دژی هه‌رێمێ کوردستان پیاده ده‌کرا . جگه له‌وه‌ی که زیانێکی زۆری به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق گه‌یاند ، خه‌راپ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شدا شکایه‌وه که جێبه‌جێ کاری ئه‌و سیاسه‌ته فاشیله بوون ، دژی هه‌رێمی کوردستان . ده‌رکه‌وت له سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌ندازیاران ئه‌و سیاسه‌ته باجی هه‌له‌کانیانداو له‌پێگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوور خرانه‌وه . دیسان له‌سه‌ر ئاستی کوردستانیش یه‌کێتی نێشتمانی که ڕۆلێکی ناجوامیرانه‌ی دژی قوتی خه‌لکی کوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌گێڕا تۆشی ئیفلاسی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بوو . بێ گومان ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی دان بوخودا گرتنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆلم و ناحه‌قیه‌ی که له‌به‌غداوه دژی کورد ئه‌نجام ده‌درا . چونکه به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی بۆ بێ ئه‌نجام کردنی ئه‌و سیاسه‌ته فاشیله دلسۆزانه‌و خه‌مخورانه ملی دایه به‌ربه‌رپرسیارێتی و پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێکی ده‌ستوریانه‌ی کرد بۆ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر هه‌بوون . دیاره ئه‌مه سیاسه‌تێکی ژێرانه‌و واقعی بوو ، بویه له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی که‌بایه‌خ به‌بارودۆخی عێراق ده‌ده‌ن پشتیوانیان له‌هه‌لۆێستی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌ولێر کرد و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ده‌نگی دلێرو په‌رۆش بۆ ئاینده‌ی عێراق به‌رز بوونه‌وه‌و داوای چاره‌سه‌ری ده‌ستوریانه‌یان بۆ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا کرد . دیارترینی ئه‌و ده‌نگانه‌ش به‌ڕێز محمد شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق بوو. سودانی له‌سونگه‌ی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و بڕوابوون به‌ده‌ستورو چاره‌سه‌ری سیاسیانه بۆ هه‌موو کێشه‌کان به‌ڕاشکاوی و ئازایانه هاته پێشه‌وه، له‌لایه‌که‌وه له‌ڕێگای لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه ڕاستیه‌کانی له‌باره‌ی دۆخی کوردستانه‌وه بۆ شه‌قامی عێراقی ڕوون کرده‌و‌ه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ڕێکاری ده‌ستوریدا له‌باره‌ی بودجه‌و نه‌وته‌وه له‌گه‌ل هه‌ولێر ڕێککه‌وتنێکی مێژووی به‌ئه‌نجام گه‌یاند . بێ گومان به‌هۆی ئه‌و هه‌موو زۆلم و ناحه‌قیه‌ی که ئه‌وانه‌ی پێش سودانی ده‌رحه‌ق کورد ئه‌نجامیان داوه تاکی کوردستانی هیچ ئینتمایه‌کی بۆ عێراق نه‌مابوو . به‌لام ئه‌م بیرکردنه‌وه ئه‌رێنیه‌ی به‌ڕێز سودانی به‌رامبه‌ر کوردستان هانی تاکی کوردستانی ده‌دات که‌ئینتمای بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌و عێراق به‌نیشتمانی خۆی بزانێت . به‌م پێیه ده‌توانین به‌ڕێز سودانی وه‌کو دیارده‌یه‌کی نۆێ له‌عێراقی دوای سه‌دامدا ناوزه‌د بکه‌ین و، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وه نیشتمانیه به‌رده‌وام بێت هه‌م خزمه‌تێکی مه‌زن به‌ئاینده‌ی عێراق ده‌کات هه‌میش مێژوویه‌ک بۆ خۆی تۆمار ده‌کات .
سیامند سێلکی
وەڵام بدەوه