Kurdistan Press - ئێران مەرجی قورسی راگەیاند ئێران مەرجی قورسی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەرجی قورسی راگەیاند

​سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و مەسقەت سەبارەت بە گەرووی هورمز بە واتای کردنەوەی گەرووەکە نایەت و تا ئەمریکا حەوت مەرجی سەرەکی جێبەجێ نەکات، بە داخراوی دەمێنێتەوە.
​ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا و دوای چەندین گەڕی گفتوگۆی چڕ، تاران و مەسقەت گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ دەستنیشانکردنی ڕێڕەوی نوێی چوونەژوورەوە و دەرچوون لە گەرووی هورمزدا.
​سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە و نەخشەی ڕێڕەوەکە ڕابگەیەندرێت، بەڵام ئەو وڵاتانە تەنیا بۆ ئاگاداربوون بەشدار دەبن و بڕیارەکان تەنیا لە نێوان تاران و عوماندا یەکلا کراونەتەوە.
​بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم ڕێڕەوی چوونەژوورەوەی کەشتییەکان بۆ ناو کەنداو و بەشێک لە ڕێڕەوی دەرچوونیان، بە تەواوی دەکەونە ناو سنووری ئاوە هەرێمییەکانی ئێران و لە ژێر چاودێری و پڕۆتۆکۆڵە ئەمنییەکانی تاراندا دەبن.
 هەروەها ئەو ڕێڕەوە باشوورییەی ئەمریکا پێداگری لەسەر کردنەوەی دەکرد، بە تەواوی دادەخرێت.
​لە کۆتاییدا، سەرچاوە ئێرانییەکە هۆشداریی داوە کە ئەم ڕێککەوتنە بە مانای دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتیوانی نایەت، چونکە ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە حەوت مەرجی داوەتە ئەمریکا، و کردنەوەی گەرووەکە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە لەلایەن واشنتنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا